English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ئه‌مه‌ریكا، روسیاش وابەستەیی خۆی بە پەیماننامەی INF هەڵدەپەسێرێت
2019-02-02 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شەممە سەرۆکی روسیا ڤلادمێر پوتن ڕایگەیاند، روسیا بەشداری خۆی لە پەیماننامەی INF هەڵدەپەسێرێت کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی موشەکە ناوکییە مامناوەندییەکان لە عەمبارەکانی هەردوو وڵات لە ساڵی 1987 لە ئەورپا مۆر کرابوو. ئەم هەنگاوەی روسیا پاش بڕیارێکی هاوشێوەی ئەمەریکا بوو لە ڕۆژی هەینی رابردوو رایگه‌یاند.

لە وتارێکی تەلەفیزیۆندا ڤلادیمێر پوتن ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هاوبەشە ئەمەریکاییەکان کشانەوه‌ی خۆیان لە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاندووە، ئێمەش ڕایدەگرین.

وتیشی، روسیا دەست بە کارکردنی لەسەر دروستکردنی موشەکی نوێ لە ناویاندا هی زۆر پێشکەوتووش ده‌كات.

پۆتین بە وەزیرانی دەرەوەو بەرگریشی گوتووە دەستپێشخەری وتووێژی چەکداماڵین لەگەل واشنتندا نەکەن.

هەینی رابردوو دۆناڵد ترامپ لە بەیاننامەیکیدا کە لەسەر ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە گوتی مۆسکۆ بە نهێنی پەرە بە سیستەمی موشەکی خۆی دەدات، ئەمەش جێی هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ هاوپەیمانانمان و هێزەکانمان لە دەرەوە.

وتیشی، لە سبه‌یه‌وه‌ واته‌ ئه‌مڕۆ ئەمەریکا وابەستەیـیەکانی بە پەیماننامەی INF هەڵدەپەسێرێت و پـرۆسەی کشانەوە لە پەیماننامەکە دەستپـێدەکات و لە ماوەی شەش مانگدا بە کۆتایی دەگات، ئەگەر ڕووسیا وابەستەی پەیماننامەکە نەبێتەوە و هەموو ئەو موشەک و سەکۆی موشەک و ئامێرانەی دروستیکردوون، ئەوانەی پەیماننامەکە پـێشێلدەکەن لەناونەبات.

ترامپ باسی لەوەش کرد هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ناتۆ بە تەواوی لەم هەنگاوەدا پشتیوانی واشنتن دەکەن، چونکە هەست بە مەترسیـیەکانی پـێشێلکردنی پەیماننامەکە لەلایەن مۆسکۆوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad