English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان بە منداڵان دەناسێندرێت
2019-02-02 [03:16 AM]

ZNA - هەولێر


رێکخراوی کەونار بۆ پاراستنی شوێنەوار، پڕۆژەی "چیرۆکی شوێنەوارەکان" رادەگەیێنیت، بۆ ناساندنی شوێنەوار و کەلەپوور بە منداڵانى تەمەن پێنج تاوەکو شەش ساڵ.

 

 ئامانج لە پڕۆژەکە پاراستنى زیاتری شوێنە شوێنەوارییەکانە، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگەیە، بە تایبەت منداڵان کە لە لایەن کۆمەڵێک خۆبەخشەوە جێبەجێدەکریت.

 

پڕۆژەکە لە دوو بەشی چیرۆک و پێشانگە پێکدێت و لە چوار باخچەی منداڵان بەڕێوەدەچێت، هەر باخچەیەک یەک رۆژ و هەر رۆژەو سێ پۆل.

 

چالاکوانە خۆبەخشەکان پێناسەی وشەی شوێنەوار و شوێنی شوێنەواری بەشێوازێکی سادە و پراکتیکی و بە بەکارهێنانی وێنە و کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەت، باس دەکەن.

 

هەر لەم پڕۆژەیەدا دەرفەتی وێنەکێشانی شوێنەوارەکان بە بەشداربووان دەدرێت، دواتر بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونیان بە شوێنی شوێنەواری، سەردانێکیان بۆ قەڵای هەولێر بۆ رێکدەخرێت.

 

 پڕۆژەکە کاتژمێر١٠ بەیانی سبەی یەکشەممە ٣ شوبات ٢٠١٩، لە باخچەی باڵای ناحکومی لە هەولێر دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٨ هەمان مانگ، بە پێشانگەیەک لە گەلەری شانەدەر لە پارکی شانەدەر کۆتایی دێت.

 

 کەونار رێکخراوێکی ناحکومییە و لە 23 ئەیلوولی ٢٠١٨ دامەزاوە و "چیرۆکی شوێنەوارەکان" یەکەم پڕۆژەیەتی، لە داهاتوودا بە پڕۆژە و چالاکیی جیاجیا درێژە بە بڵاوکردنەوەی هوشیاریی پاراستنی شوێنەوارەکانی کوردستان دەدات.

 

 

 





ئەم هەواڵە 11068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad