English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیكۆڵاس مادۆرۆ: دوای هەڕەشەی ئەو چوار وەڵاتە بڕیاری ئەنجامدانی هەلبژاردنی دا
2019-02-03 [06:01 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌ى له‌ كاره‌كاسى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى، پێشنیارى كرد ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌نجامبدرێت.

نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌ى له‌ كاره‌كاسى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى به‌بۆنه‌ى 20 هه‌مین ساڵیادى شۆرشى بۆلیڤار به‌ سه‌ركردایه‌تى هوگۆ شافێز له‌ 2ى شوباتى ساڵى 1999، گوتاریكى پێشكه‌ش كرد له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى نوێ نیشتمانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌.

جه‌نرال فرانشیسكو یانیز له‌ هێزى ئاسمانى، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ چووه‌ پاڵى جۆان گوایدۆ كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ڤونزوێلا بۆ لادانى مادۆرۆ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات ناساند و له‌ 23ى كانوونى دووه‌م ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه‌ به‌ خێرایى گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكى وڵاتى ڤه‌نزوێلا ناساندووه‌ و پشتگریان كردووه‌.

گرووپێكى سه‌ربازیى سه‌ر به‌ یه‌كێتى پارێزگارى نیشتیمانى پێش چه‌ند رۆژێك له‌ كاراكاسى پایته‌ختى ڤه‌زوێلا له‌ رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامێكى ڤیدیۆییه‌وه‌ داوایان له‌ هاووڵاتیى كرد كه‌ راپه‌ڕن، جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 15ى كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى ڤه‌نزوێلا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچوو و به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ قه‌یرانى داراییدایه‌ و ئۆپۆزیسۆنیش دۆخى خراپى داراى خسته‌ ئه‌ستۆى نیكۆڵاس مادۆرۆ.

پێشتر هەر یەکە لە وەڵاتانی ئیسپانیا و فەرەنسا و ئەلمانیا و بریتانیا ئەو چوار وڵاتە هەڕەشەی ئەوەیان لە نیکۆڵاس مادۆرۆ کردووە، کە ئەگەر لە ماوەی هەشت رۆژدا وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی گشتی دانەنێت، ئەوا دان بە خوان گوایدۆی سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا وەک سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتەدا دەنێن.
 





ئەم هەواڵە 3292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad