English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسی بزانه‌
2019-02-03 [06:24 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان ڤالێنسیا و بارسێلۆنادا، لیۆنیل مێسی تووشی پێکان بوو، ئەمەش ناخۆشترین ھەواڵ بوو ھاندەرانی بلاوگرانا و چارەنووسی یاریزانەکەش دیار نییە.

لەو یارییەکەی کە بارسا و ڤالێنسیا بە ٢-٢ یەکسانبوون، لیۆ مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارسێلۆنا لە خولەکی ٦٩ـدا کەوتە سەرزەوی، ئەمەش دوای ئەوەی تۆنی لاتۆی یاریزانی ڤالێنسیا بەتووندی لێیداو یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی رەوانەی دەرەوەکرد بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت.

لە دوای یارییەکە ماڵپەڕە و سەرچاوە ئیسپانی و کەتەلۆنییەکان ھەواڵی جیاجیایان بڵاوکردەوە، بەڵام لە ھەموو ھەواڵەکاندا باس لەوەکراوە کە پێکانەکەی مێسی مەترسیدار نییە و بۆ یاری کلاسیکۆی رۆژی چوارشەممە ئامادەدەبێت.

ئێرنیستۆ ڤالڤێردی، راھێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: پێکانەکەی مێسی زۆر قورس نییە، پێویستە چاوەڕێی پشکنینەکان بکەین، ھەندێکجار ھەواڵی ناخۆش دەبیستین، بەڵام ئەوەی من دەیزانم مەترسی لەسەر لیۆ نییە.

بەرنامەی چرینگیتۆ باسی لەوەکردووە کە بەرپرسێکی یانە کەتەلۆنییەکە گوتوویەتی : مێسی پێکانی نییە و تەنیا ئازارێکی کەمی ھەیە و لە کلاسیکۆدا یاری دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ دەڵێت: ئەمڕۆ پشکینین بۆ مێسی دەکرێت و جۆری پێکانەکەی دیاری دەکرێت، رۆژێک پشووی وەرگرتووە و مەشق ناکات و دواتر دەست بە مەشقەکانی دەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە ٦/٢ لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا میوانداری ریال مەدرید دەکات.


رووداو





ئەم هەواڵە 9331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad