English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەندێک لە باشترین خۆراکەکان بۆ دڵ
2019-02-03 [12:03 PM]

هەولێر _ ZNA


 

١-پرتەقاڵ: پەستانی خوێن و کۆڵستڕۆڵ کەم دەکاتەوە، پڕتەقاڵ جۆرە ڕیشاڵێکی تێدایە کە پێی دەگوترێت پێکتین، ئەم جۆرە ڕیشاڵە وەک ئیسفەنجێک کار دەکات لە ڕیخۆڵەداو ڕێگری دەکات لەوەی ئەو کۆڵسترۆڵەی لە خۆراکدا هەیە هەڵبمژرێت بۆ ناو خوێن، پڕتەقاڵ سەرچاوەی پۆتاسیۆمیشە ئەمەش باڵانسی خوێ دەکات لە لەشداو پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.

٢-سیر: ڕێژەی ئەنزیمێک کەمدەکاتەوە کە پێی دەگوترێت "ئەنجیۆتێنسین" کە ئەرکی تەنگکردنەوەی خوێنبەرەکانە، ئەم کەمکردنەوەیەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن، وە لەوەش گرنگتر سیر گەشەسەندنی توێژاڵە پەڵەی چەوری ناو خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی تەسککردنەوەی خوێنبەرەکان و ڕێگری دەکات لە تێپەڕبوونی خوێن بە ناویاندا.

٣-نیسک: نیسک جگە لەوەی سەچاوەیەکی باشی ڕیشاڵە، سەرچاوەیەکی باشی فۆڵەیت و پۆتاسیۆم وماگنسیۆمە، کەواتە نیسک ڕۆڵی هەندێ دەرمان دەبینێت کە کار لەسەر بڵۆک کردنی کەناڵەکانی کالسیۆم دەکەن بەمەش نیسک دەتوانرێت لە بری ئەو دەرمانانە بەکاربێت بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

٤-بادەم: بادەم ڕێگری لە هەڵمژینی کۆڵسترۆڵ دەکات بۆ ناو خوێن و وە هەروەها کاریگەرییەکی باشی هەیە دژ بە ناڕێکی لێدانی دڵ کە حاڵەتێکی کوشندەیە. دەتوانیت لەگەڵ بادەمدا فستق و گوێزیش بخۆی کە هەمان سودیان هەیە.

٥-هەنار: خواردنی هەنار دەبێتە هۆی کارا کردنی ئەنزیمێک کە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ئەو کۆڵسترۆڵانەی ئەکسەدەیان کردووە. کاتێک کە کۆڵسترۆڵ ئەکسەدە دەکات لە دیواری خوێنبەرەکاندا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروست بوونی توێژاڵە پەڵە و ڕەقبوونی ئەو خوێنبەرانە، کە لە کۆتاییدا دەبێت هۆی کەمکردنەوەی تیرەی ئەو خوێنبەرانەو کەمکردنەوەی ئەو بڕە خوێنەی پێویستە بیگوازنەوە.





ئەم هەواڵە 9112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad