English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ راگه‌یاند
باڵیۆزی ڤەنزویلا لە عێراق
2019-02-03 [10:50 AM]

ZNA - هەولێر


جۆناتان ڤالیسكۆ رامیرێز، باڵیۆزی ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی نیكۆلاس مادورۆی سه‌رۆكی ئەم وڵاتا راگه‌یاند و پێشتگیریی خۆی بۆ خوان گۆدیۆی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک‌کۆماری لایەنگەری ئەمریکا راگەیاند.

باڵیۆزی ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق لهم په‌یامه‌دا رایگه‌یاند كه‌ تاكه‌ رێگای سه‌قامگیریی و پێشکەوتنی بۆ ڤه‌نزوێلییه‌كان په‌رله‌مانه‌ و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن گۆدیۆوه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و  له‌سه‌ر رێگای راسته‌ و له‌ به‌ره‌ی خه‌ڵكه‌دایە. و مادورۆ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی له‌ رێگا راسته‌كه‌ لایانداوه‌.

له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه ‌ خوان گویدۆ وه‌ك سه‌رۆكی شه‌رعیی ڤه‌نزوێلا خۆی ناساندووه‌ و ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاییش به‌ فه‌رمی دانیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا ناوه‌.





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad