English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە رووبەرووی کێشە بووتەوە 
2019-02-03 [01:41 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ یاری داھاتووی لەبەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بیلباو رووبەرووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە ھێلی بەرگری. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دوای ئەوەی جۆردی ئەلبا بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ڤالەنسیا کارتی زەردی پێنجەمی وەرگرت ناتوانێت لە یاری داھاتوو لەبەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بیلباو یاری بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ئەلبا تاکە یاریزانی بەرشەلۆنەیە کە لە لای چەپی بەرگری یاری  دەکات وھیچ شوێنگرەوەیەکی نییە کە بە قاچی چەپە یاری بکات, لەبەر ئەمە راھێنەری بەرشەلۆنە بەناچاری پەنا دەباتە بەر سێرجی رۆبێرتۆ یا نیلسۆن سمیدۆ کە یاریزانی لای راستن بۆ ئەوەی شوێنی ئەلبا پڕبکەنەوە و ئەو دوو یاریزانەش ناتوانن بە تەواوەتی ئەم ئەرکە جێ بەجێ بکەن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھەر یارییەک ئەلبا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشداری نەکردبێت ئەوا ھێلی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە تووشی کێشە بووتەوە. 

 

نتيجة بحث الصور عن ‪jordi alba‬‏

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad