English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی به‌م كرده‌وه‌یه‌ باشترین یاریزانی ئاسیا شۆك ده‌كات
2019-02-05 [06:28 AM]

ZNA- ھەولێر



لێۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە ھەنگاوێکی لەناکاودا ئەلموعیز عەلی، ھێرشبەری ھەڵبژاردەی قەتەر و باشترین یاریزانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا تووشی شۆک دەکات.

تۆڕی کەناڵەکانی بی ئێن سپورت، ئاشکرایکرد مێسی لە سوپرایزێکدا درێسێکی بارسێلۆنای بە ناوی ئەلموعیز و ژمارە ١٩ بەدیاری پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، وەک یادگاری و پاداشتێک بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی ئاسیادا پێشکەشی کردو ھەڵبژاردەی قەتەری بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا کردە پاڵەوانی ئاسیا.

پێشکەشکاری بی ئێن سپورت، وێنەی ئەو درێسەی نیشاندا و گوتی "بەمنزیکانە درێسەکە دەگاتە دەستی ئەلموعیز".

ئەلموعیز عەلی، بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە و توانی ریکۆردی عەلی دائیی ھێرشبەری ئەفسانەیی ئێران بشکێنێت، کە بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ، خاوەنی زۆرترین گۆڵ بوو لە یەک پاڵەوانیەَتی جامی ئاسیادا.


رووداو





ئەم هەواڵە 9466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad