English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر بەشداریکرنی میسی لە کلاسیکۆ 
2019-02-05 [08:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت بەھەر شێوەیەک بێت لە یاری کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا لەبەرامبەر یانەی ریال مەدرید یاری بکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، بەھۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ڤالەنسیا تووشی ھات ئەگەرێکی زۆرە میسی بەشداری یاری کلاسیکۆ نەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوێنێ میسی بەشداری راھێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکرد و نازاندرێت تا چەند پێکانەکەی کاریگەری لەسەر ئاستی دەبێت لە یاری رۆژی چوارشەممە و چاودێرانی وەرزشی دەڵێن میسی خۆی دوا بڕیار دەدات لەسەر بەشداری کردنی یانە بەشداری نەکردنی لە یارییەکە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، میسی لە لیستی یاریزانە بانگھێشت کراوەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت بۆ یاری کلاسیکۆ بەڵام ئەستەمە ڤالڤێردی لەسەرەتای یارییەکە بەشداری پێبکات چونکە نایەوێت سەرکێشی بە یاریزانێکی وەک میسی بکات کە پێویستی پێی دەبێت لە یارییەکانی داھاتوو. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad