English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بۆندی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە 
2019-02-05 [11:55 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پارێزگاری کردن لە پێکھاتەی ئێستای و بۆ ئەم مەبەستەش بۆندی یەکێک لە ئەستێرەکانی نوێ دەکاتەوە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ بریکاری کارەکانی یاریزان جۆردی ئەلبا بەمەبەستی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بۆندە نوێیەکەی ئەلبا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت و بۆندی ئێستاشی لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی پێدەھات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یەک خاڵی بۆندەکە رێککەوتنی لەسەر نەکراوە ئەویش مووچەی ساڵانەی ئەلبایە، چونکە بریکاری کارەکانی ئەلبا دەیەوێت مووچەکەی بگاتە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە تا ئێستا ئەو پرسەیان یەکلایی نەکردووتەوە. 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 9445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad