English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واژو بۆ بە هەرێم بوونی بەسرە دەست پێدەکاته‌وه‌
2019-02-05 [02:23 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھاوینی ساڵی رابردوو لە بەسرە بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانێکی جەماوەری لەم شارە دەستی پێکرد، دواتر حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی چەند بریارێکی دەرکرد لەبەرژەوەندی دانیشتوانەکەی، بەڵام سەرجەم ئەو چارەسەرانەی حکومەتی فیدراڵی پیادەی کردوون، کاتی بوون.

چالاکوانان و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی بەسرە، پرسی بە ھەرێم بوونی پارێزگاکەیان دەورژوێننەوە و لە رێگەی ئەنجومەنی خۆجێی و حکومەتی فیدراڵییەوە کار لەسەر دۆسیەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد؛ جارێکی دیکە چالاکی سیاسی و جەماوەریی دەستپێدەکەنەوە بۆ بەھەرێم کردنی پارێزگاکەیان، چونکە پێیانوایە بەبێئەوەی ببنە ھەرێمێکی سەربەخۆ ناتوانن مافەکانیان بەدەستبھێنن، لەگەڵئەوەشدا ئەنجومەن و پارێزگای بەسرە تووشی شەرمەزاری بوون کە ناتوانن وەڵامدەرەوە خواستەکانی دانیشتوانی شارەکە بن.

ماجیدە مەیاحی، یەکێک لە نوێنەرانی بەسرە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پارێزگاکەیان شادەماری ئابووری عێراقە، بەڵام پەراوێزخراوە لەلایەن حکومەتەکانی پێشوی عێراق و حکومەتی ئێستاشەوە، بۆیە ناکرێت چیتر ئەوە قبوڵ بکرێت.

پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی (٢٠١٩) لەلایەن پەرلەمانەوە، ناڕەزایەتی چالاکوانان و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان و ئەنجومەنی خۆجێی پارێزگای بەسرەی لێکەوتەوە، بەوەی ئەو بودجەیەی بۆ پارێزگاکەیان تەرخانکراوە لە ئاستی داھاتی شارەکە و پڕۆژەکانیدا نییە و بۆ ئەوەش دووبارە ھەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا  و ھەوڵەکانیان بۆ بە ھەرێم بوونی بەسرە دەست پێدەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 8227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad