English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆوەبینی
2019-02-06 [04:59 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆوەبینی، ئەوەش بەهۆی دەنگۆی خاوبونەوەی بەهای ئابوری جیهانی لە بازاڕەکاندا.

لە ماوەی دوو مانگی رابردودا بەهۆی زیادبونی  کێشە و ململانێ سیاسیەکان لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەردەوام روی لە هەڵکشان کردوە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و دەنگی خاوبونەوەی بەهای ئابوری جیهانی نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت پێشکەوتنی کەرتی بازرگانی ئەوروپا بەرەو خاوبونەوە دەچێت و لە پاشەکشێدایە  ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی نرخی نەوت کردوە، بەهۆیەوە بە بەراورد بە دوو مانگی رابردو بەرێژەی لەسەدا 1.7 نرخی نەوت کەمیکردوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 53 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل لە 61.98 دۆلاردا جێگیربوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 90 سەنت دابەزیوە و لە 53.66 دۆلاردا جێگیربوە.





ئەم هەواڵە 8833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad