English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس ئه‌م ریكۆرده‌ی له‌ كلاسیكۆ شكاند
2019-02-07 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر



سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ریکۆردێکی نوێی لە مێژووی کلاسیکۆیەکانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنادا شکاند، بەڵام بە لایەنە نەرێنییەکەوە.

یاری کلاسیکۆی چوونی جامی شای ئیسپانیا، کە لەسەر یاریگەی کامپ نو بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتاییھات، کە سەرەڕای ئەوەی یارییەکە بەپێچەوانەی زۆربەی کلاسیکۆیەکانی رابردوو توندوتیژی تێدا نەبوو، بەڵام لاھۆزی ناوبژیوان چەندجارێک پەنای بردە بەر کارتی زەرد بۆ یاریزانانی ھەردوو تیپەکە، کە یەکێکیان بەر رامۆسی کاپتنی ریال مەدرید کەوت و بەو ھۆیەوە ریکۆردێکی تۆمارکرد.

سێرخیۆ رامۆس، بە وەرگرتنی ئەو کارتە زەردە بووە خاوەنی زۆرترین کارتی زەرد لە مێژووی کلاسیکۆیەکانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، کە ئێستا ئەو خاوەنی ٢٣ کارتی زەردە.


سێرخیۆ رامۆس (ریال مەدرید) ٢٣ کارتی زەرد
فێرناندۆ ھیێرۆ (ریال مەدرید) ٢٠ کارتی زەرد
پیپێ (ریال مەدرید) ١٥ کارتی زەرد
چابی ئەلۆنسۆ (ریال مەدرید) ١٣ کارتی زەرد
کارلس پویۆل (بارسێلۆنا) ١٣ کارتی زەرد.


رووداو





ئەم هەواڵە 7960جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad