English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا ئامادەی رێککەوتنێکی دیکەی مووشەکی لەگەڵ ئەمریکایە
2019-02-07 [02:12 AM]

ZNA - هەولێر


رووسیا بۆ وەرگرتنی هەر پێشنیارێک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ واژووکردنی رێکەوتنێکی موشەکیی نوێ ئامادەیە.

ئاژانسی رۆیتێرز لەسەر زاری جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێئی ریابکۆڤ بڵاوی کردەوە رووسیا ئامادەیە رێکەوتنێکی نوێی موشەکی لەگەڵ ئەمریکا ببەستێت.

ریاباکۆڤ گوتوویەتی، پێی باشترە رێکەوتنەکە جیا لەم دوو وڵاتە وڵاتانی دیکەش لەخۆ بگرێت.

وەزیری دەروەی رووسیا ئەم لێدوانە دوای ئەوە دا کە مۆسکۆ و واشینتۆن دوای تۆمەتبارکردنی یەکتر بە پێشێلکردنی رێکەوتنی موشەکیی مامناوەند و دوورمەدوای نێوانیان، رێکەوتنەکەیان هەڵپەسارد.

چاوەڕوان دەکرێت هەر دوو لا دوای شەش مانگی دیکە بەتەواوی دەستبەرداری رێککەوتنەکە بن. هەر دوو لاش دوای ئەم بڕیارانە، رایانگەیاندووە پەرە بە توانای موشەکیی خۆیان دەدەن.





ئەم هەواڵە 5287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad