English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆتایی هاتنی سایكس بیكۆ و ململانێ ی هێزه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ !!
2016-01-30 [08:15 AM]

نووسینی: بهمن كاك عبدالله‌


 

 

لای هه‌موان ئاشكرایه‌ ئێستا ١٠٠ ساڵی ته‌واو تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌دا ، به‌جۆرێك له‌وسه‌ده‌یه‌ی ڕابردودا هیچ كات ناوچه‌كه‌ ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ !! 

بۆیه‌ ئیستا ململانێ یه‌كی توند ده‌ستی پێكردوه‌ له‌ نێوان ئه‌جیندای ئه‌مریكاوئه‌وروپاو سعودیه‌ و تاڕاده‌یه‌ك توركیا بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ی ناوچه‌كه‌و كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێی ووڵاتان به‌جۆرێك كه‌ ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كورد پشكی خۆی به‌ركه‌وێت و ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ببێت ، هه‌روه‌ها ئه‌جیندای ئێرانی ڕووسی كه‌به‌توندی دژی ده‌سكاری كردنی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردین له‌ ناوچه‌كه‌دا !!

 

هه‌ربۆیه‌ بڕینی بوجه‌و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن بغداد و هێنانی داعش بۆ كوردستان و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان له‌ باكوری كوردستان و دروستكردنی شه‌ڕی په‌ كه‌ كه‌ و توركیا له‌ شاری سلوپی ده‌روازه‌ی ابراهیم خلیل و دواتر هاندانی خه‌ڵكی له‌ناوخۆی كوردستان بۆشۆڕشی چه‌كداری به‌ناوی موچه‌و پلان دانان بۆ ته‌قه‌كردن له‌ كونسوڵخانه‌و لێدان له‌كۆمپانیابیانیه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری غازی قادركه‌ره‌م- هه‌ولێر ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕووداوی ئاسایی و بێ پلان و بێ ئه‌جندانین !!

بۆیه‌ مێژووی ڕووداوه‌كانی سه‌دساڵی ڕابردوو پێمان ده‌ڵێن له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌جیندای ئه‌مریكادا ، كورد بۆیه‌كجاری به‌خه‌ونه‌كه‌ی ده‌گات ،

به‌ڵام خوا نه‌خواسته‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌جیندای ئێران و مانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ وه‌ك خۆی كه‌زۆر مه‌حاڵه‌ ! ئه‌وا كورد بۆ سه‌د ساڵی تر ده‌بێته‌وه‌ ژێر ده‌سته‌و نه‌ك نابینه‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و ووڵاتی خۆمان به‌ڵكو نابینه‌ خاوه‌ن ژیان و كه‌سایه‌تیمان .

له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ركه‌س و هێزێك به‌هه‌ر بیانویه‌ك ببێته‌ هۆی دواخستنی ڕیفراندۆم  ، به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست به‌خۆی بزانێ یان نا هه‌وڵ بۆسه‌رخستنی ئه‌جیندای ئێران ده‌داو گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژووی ده‌كا ده‌رحه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان. 

  





ئەم هەواڵە 4300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad