English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاندیدێکی تری سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا ره‌خنه‌ى توند له‌ ترامپ ده‌گرێت
2019-02-10 [05:59 AM]

ZNA-هەولێر


پاش خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠، وارن، جەختی کردەوە، کە دەسەڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ گەل.

ئیلێزابێس وارن، كه‌ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایە لەسەر ویلایەتی ماساچۆسیتس، دوێنێ شەو بەفەرمی خۆی کاندید کرد بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
وارن گوتی، " ترەمپ بەرهه‌مى رژێمێکی ساختەیە کە پشتیوانی لە دەوڵەمەند و کەسانی بەهێز دەکات و، قوڕ بەسەر کەسانى ديكه‌دا ده‌كات".

دواى خۆكانديدكردنى وارن، ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی له‌ تویتەر نووسيويه‌تى: "هەندێک جار ئیلێزابێس وارن به‌ (بۆکاهانتس)، واتا کچی ئەمریکییە دێرینەکان (هيندييه‌ سوورەکان) وه‌سف ده‌كه‌م، کە ئینگلیزەکان لەکاتی جەنگیان دژ ئەمریکییه‌ دێرينه‌كان به‌ديليان گرتووه‌".

ترەمپ، لەدرێژەی تویتەکەیدا نووسیويه‌تى: "وارن، هاتە نێو کێبڕکێی سەرۆکایەتی. ئایا یەکەم خاتوون دەبێت لە ئەمریکییە دێرینەکان كه‌ خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید ده‌کات، یان پاش ٣٢ ساڵ بڕیار دەدات كه‌ ئەم کارە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەناچێت".

دۆناڵد ترەمپ، ئەوەشی زیاد کرد: "لیز، لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی چاوەڕێت دەکەم".





ئەم هەواڵە 2884جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad