English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکاهەوڵدەدات لە ڤێزوێلا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت
خوان گوایدۆ سەرکی پەرلەمانی ڤێنزوێلا
2019-02-10 [10:35 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمریکا پڕۆژەبڕیارێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ڤێنزوێلا بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەدات.

لە پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمریکادا داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە، پەرلەمانی ڤێنزوێلا بە تاکە دامەزراوەی شەرعی بناسێنێت و کاریش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە بە چاودێری نێودەوڵەتی بکرێت.

هەروەها ئەمریکا بۆ رێگەگرتن لە خراپتربوونی باری مرۆیی لە ڤێنزوێلا داواشی کردووە هاوکارییەکان بگەیەندرێتە ئەو وڵاتە.

لەبەرانبەردا سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە کە رووسیا پڕۆژەبڕیارێکی لەبەرانبەر پڕۆژەبڕیارەکەی ئەمریکا ئامادە کردووە و تێیدا داوای کردووە رێگە لە دەستوەردان لە کاروباری ڤێنزوێلا بگیرێت.





ئەم هەواڵە 3088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad