English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەستەنبووڵ شەش گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران
2019-02-10 [02:03 AM]

​ZNA – هەولێر


پۆلیسی ئەستەنبووڵ هەڵمەتێکی دژ بە تاقمە تیرۆریستەکان بەڕێوەبرد.

پۆلیسی ئیستانبوڵ ئاشكرای كرد، تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیستانبوڵ، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە رێکخراوی داعشەوە ھەیە، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ سەر حەوت ناونیشان لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش کەس دەستگیر کران کە یەکێکیان ھاوسەری فەرماندەی شیشانی، ئیسلام جانیبێکۆڤە کە لە تورکیا کوژرابوو.

لە دوای رێکارەکانی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، گومانلێکراوان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ کران و ھاوسەری ئەو فەرماندەیەش ئازاد کرا.





ئەم هەواڵە 5068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad