English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو ئافرەتانەی هێلکەدانیان لاوازە
2019-02-11 [09:32 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەشێک لە ئافرەتان گرفتی لاوازی هێلکەدان و سیستەمی منداڵدانیان هەیە پسپۆرانی بواری خۆراک چەند ڕێنماییەکان ئامادە کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بۆ بەهێزکردنی هێلکەدان و پێشخستنی منداڵ دروستکردن .

 

1. بەردەوام بجوڵێ و ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە، بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە بۆماوە 30خولەک هاتوچۆ بکە بۆ چالاک کردنەوەی هێلکەدان و هۆرمۆنی مێینە.

2. ڕۆژانە 7خورما بخۆ چونکە یارمەتی هاوسەنگکردنی هۆرمۆنەکانی ناولەشی ئافرەتان دەدات.

3. دووربکەوەرەوە لە خواردنی سورەکراو و خواردنی پڕ چەوری و خوێ وەک جبسی پەتاتە و همبرگر.

4. زیتە سروشتیەکان وەک زەیتی زەیتون و زەیتی گوڵەبەڕۆژەو زەیتی بادەم بەکاربهێنە.

5. خواردنەوەی گەرمی وەک دارچینی و شمڵی و بەیبوون و زەنجەفیل بخۆرەوە .چونکە هۆرمۆناتی لەش ڕێکدەخات.

6. دوربکەوەرەوە لە پەستانی دەروونی ،چونکە کرداری درووستبوونی هێلکە تێکدەدات.

7. قاوە و چا و خواردنەوە گازییەکان کەمبکەرەوە.

8. چەرەساتی وەک گازۆ و بوندوق و بایەم و کونجی بخۆ ،چونکە کاری هێلکەدان باش دەکات .





ئەم هەواڵە 5332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad