English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هێرشێکی داعشدا لە خانەقین پاسەوانێکی سنوور کوژرا
2019-02-11 [06:10 AM]

ZNA-ھەولێر


شەوی ڕابردوو، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای هەشتی پاسەوانی سنووری دیالە و بەو هۆیەوە کارمەندێکی هێزی پاسەوانی سنوور کە بە ڕەگەز کورد گیان لەدەست داوە.

 

سەرچاوەیەکی تایبەتی پۆلیسی خانەقین ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو ١٠/۲/۲۰۱۹ چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای هەشتی پاسەوانی سنووری دیالە و شەڕوپێکدادان لە نێوان هەردوولادا درووست بووە".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا "بەهۆی هێرشەکەوە کارمەندێکی پاسەوانی سنوور بەناوی (مەجید حەسەن) گیانی لەدەست داوە کە کوردە و دانیشتووی شاری کەلارە".

 

لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۱۷ەوە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای خانەقین زیادی کردووە و ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و دۆخی ئەمنیی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکان تێکچووە.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad