English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانەوە دەدرێت
2019-02-11 [06:16 AM]

ZNA-ھەولێر


پارێزگاری بەغدا، نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردەی ئاشکرا کرد و بەرپرسیارێتیی دواکەوتنی پرۆسەکەشی خستە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە.

 

فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەو دەنگۆیانە کرد کە باس لە دواکەوتنی بابەتی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردە لە سنووری پارێزگای بەغدا دەکەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پارێزگای بەغدا پێداگرە لەسەر گەرەنتیکردنی مافەکانی ھەموو ئەوانەی کە داواکارییان پێشکەش کردووە بەپێی ڕێوشوێنە یاسایییەکان و لەڕێگەی لێژنە پسپۆڕەکان. 

 

پارێزگاری بەغدا دووپاتی زەروورەتی گەرەنتریکردنی پشکی ئەو کەسانە لە دامەزراندنەکە کردووەتەوە کە وەک وانەبێژ کاریان کردووە، چونکە بە گوتەی ئەو، ئەو کەسانە خزمەتێکی زۆریان بۆ ماوەی ساڵانێک لە بواری پەروەردەدا کردووە. 

 

بە گوتەی جەزائیری، ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامەکانی دامەزراندنی مامۆستایان بۆ لایەنی جێبەجێکار لە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ ھەندێک ڕێوشوێن دەگەڕێتەوە. جەختیشی لە دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو پلە وەزیفییانە کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad