English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران گوێ به‌ ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا نادات
2019-02-11 [09:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی رایگه‌یاند، سەرەڕای فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەی وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی پەرە بە هێزە سەربازییەکەی و بەرنامە موشەکیيە باڵیستیکییەکەی بدات.

حه‌سه‌ن رۆحانی لە گۆڕەپانی ئازادی لە وتارێکیدا بەبۆنەی یادی بەرزڕاگرتنی چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی كه‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه‌، وتی، داوامان نەکردووە و داواش ناکەین پەرە بە جۆرە جیاوازەکانی موشەکەکانمان بدەین. بۆیه‌ لە پەرەپێدانی موشەک و هێزە سەربازییەکەمان بەردەوام دەبین.

رۆحانی بەڵێنیدا بەسەر سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی زاڵ ببێت و دوای ئەوەی واشنتن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

باسی له‌وه‌ كرد، گەلی ئێران ڕووبەڕووی قورسایی ئابووری بووه‌وە و رووبەڕووشی دەبێتەوە، بەڵام لەڕێی یارمەتیدانی یەکترەوە بەسەر کێشەکاندا زاڵ دەبین.

 

voa





ئەم هەواڵە 9517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad