English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزێكی سوپای عێراق هاته‌ مەخموور
2019-02-11 [10:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شەوی رابردوو، ھێزێكی سوپای عێراق هاتووه‌ته‌ شارۆچكەی مەخموور، له‌مباره‌یه‌وه‌ قایمقامی مەخموور وتی، جێگیركردنی ئەو ھێزە بۆ جێگرتنەوەی ھێزەكانی پێشووە، كه‌ بڕیارە رەوشی مەخمووریش ئاسایی بكرێتەوە.

رزگار محەمەد قایمقامی مه‌خمور راگەیاند، شارۆچكەی مەخموور دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی پێشتر بەر پڕۆسەی داگیركاریی ١٦ی ئۆكتۆبەر كەوتوون، بڕیاریشە لەگەڵ ئاساییكردنەوەی رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رەوشی مەخمووریش ئاسایی بكرێتەوە.

قایمقامی مه‌خمور وتیشی، ئاڵوگۆڕی ھێز لە سنووری شارۆچكەی مەخموور نەكراوە، بەڵام لە درەنگانی شەوی رابردووەوە ھێزێكی نوێی سوپای عێراق گەیشتووەتە مەخموور و بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، ئەو ھێزە سەر بە فیرقەی ١٤ی سوپای عێراقە و دەبێتە جێگرەوەی ئەو ھێزانەی لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٧ بەدواوە لە شارۆچكەی مەخموور جێگیر كراون.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad