English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ڤێنزوئێلا رایگەیاند وڵاتەکەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا ئامادەیە
نیکۆلاس مادۆرۆ
2019-02-11 [10:15 AM]

ZNA - هەولێر


نیکۆلاس مادورۆ رۆژی یەکشەممە لە نزیکەوە چاودێریی مانۆری سەربازیی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند سوپای وڵات گرینگترین مانۆری سەربازی ئەنجام داوە.

مادورۆ بەرگریکردن لە وڵاتی لەدژی هەر هێرشێک بە بەرگریکردن لە سەروەری خاک و مافی هاووڵاتیانی ڤێزوئێلا وەسف کرد. 

خۆپێشاندانی ناڕەزایی لەدژی دووەم خولی سەرۆکایەتیی مادورۆ بە سەرکردایەتی خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

گوایدۆ خۆی بە سەرۆکی کاتیی وڵات راگەیاندووە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

ئەمریکا و رۆژئاوا و زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین پشتیگیری لە گوایدۆ دەکەن و ئەمریکاش بەردەوام جەخت دەکاتەوە ئەگەری دەستبردن بۆ بژاردەی سەربازی بۆ چارەسەری قەیرانی ڤێنزوئێلا لە ئارادایە.





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad