English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھێرشبەرێکی دیکە دەھێنێتە ریزەکانی 
2019-02-11 [11:00 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی نوێ بۆ ئەوەی پێکھاتەی تیپەکەی پێ بەھێز بکات و ئەم جارەش گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ ھێرشبەرێکی لاو. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە نزیک بووتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی لاوی سربی لۆکا جۆڤیتچ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لۆکا ھێرشبەری یانەی ئەنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییە و تەمەنی ٢١ ساڵە و ئاستێکی زۆرباش لە ھێلی ھێرشبەر پێشکەش دەکات و لە ئێستادا گۆڵکاری خولی ئەڵمانییە بە ١٤ گۆڵ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە،یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەکە بەڵام ووردەکاری گرێبەستەکە ماوە و یاریزان لۆکا لە ھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات. 

 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad