English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم دوو ھاوژینە بوونە قوربانی کارەساتێکی دڵتەزێن 
2019-02-11 [11:10 AM]

ZNA- ھەولێر 




بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی مھاباد رایگەیاند، رووخانی دیوارێک لە "مەسکەن میھری" مھاباد بووە ھۆی گیانلەدەستدانی دوو ھاوژین کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون.

رەحمان ئەحمەدی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی مھاباد گوتی: "رۆژی شەممەی رابردوو، ئۆتۆمبێلێکی پراید کە ژن و مێردێکی گەنجی تێدا بووە لەپێش دیوارێکدا لە "مەسکەن میھر" مھاباد وەساتوە، لەناکاو دیوارەکە رووخاوە بەسەریاندا و ئۆتۆمبێلەکە لەژێر دیوارەکەدا ماوەتەوە و ھەردوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە".

بەگوتەی بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی مھاباد خەریکی لێکۆڵینەوەن لە رووخانی دیوارەکە. بەڵام وەک ئەو دەڵێت، رەنگە ھۆکارەکەی ئەو بارانە بەخوڕە بێت کە لە چەند رۆژی رابردوو لەو شارە باریوە و ئەوەش بووەتە ھۆی رووخانی دیوارەکە.

بەگوتەی شایەتحاڵەکان ئەو دوو کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون ھاوژین بوون و ماوەیەکی زۆر نییە کە ژیانی ھاوبەشییان پێکھێناوە.

پرۆژەی "مەسکەن میھر" پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە بەشێوەی ئەپارتمان و حکومەتی ئێران لەسەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتە دروستیکردووە بۆ ئەوانەی توانای داراییان کەمە. بەڵام لەچەند ساڵی رابردوو کواڵێتی پرۆژەکە ھەردەم جێگای رەخنەی خەڵک و بەرپرسان بووە لەو وڵاتە.

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 6781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad