English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەناوبانگ مۆردەکات 
2019-02-12 [11:27 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلان دادەرێژێت بۆ پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی بۆ وەرزی داھاتوو بۆ ئەم مەبەستەش بەنیازە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی بەتوانا مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی، یانەی ریال مەدرید لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالای ھێرشبەری یانەی یۆڤانتس مۆر دەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بەھۆی ئەوەی ئەم وەرزە دیبالا دەرفەتی یاریکردنی زۆر کەمبووتەوە بە گرێبەستی یانەی ریال مەدرید رازی دەبێت، چونکە ئەم یاریزانە لەوەتەی رۆنالدۆ ھاتووتە خانمە پیرەکە زۆر بەکەمی بەشداری یارییەکان دەکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی ریال مەدرید بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی دیبالا بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad