English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق تانك و زرێپۆشەكانی رژێمی پێشوو چاك دەكاتەوە
2019-02-13 [06:02 AM]

​ZNA – هەولێر


فیرقه‌ی 9ی سوپای عێراق، سەرقاڵی چاككردنەوەی تانك و زرێپۆشه كۆنه‌‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراقن بۆ ئەوەی بیخەنەوە خزمەتی سەربازییەوە.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (رووسیسكایا گازێتا)ـی رووسی، ئه‌ندامانی فیرقه‌ی9ـی سوپای عێراقی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و تانك و زرێپۆشه‌ كۆنانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی رووخاوی به‌عسن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌وه‌ خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌.

رۆژنامه‌ رووسییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "سه‌دان تانك و زرێپۆشی كۆن له‌ ته‌نیشت باره‌گای فیرقه‌ی 9 دانراون كه‌ له‌ رووسیا و چین و فه‌ڕه‌نسا درووستكراون و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كیان چاك بكه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه‌وه‌ خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌".

فیرقه‌ی زرێپۆشی عیراق ئێستا خاوه‌نی تانكی (تی 90 ئێسی رووسی و ئێم 1 ئێم ئه‌مبرامزی ئه‌مه‌ریكییه‌) هه‌روه‌ها ئه‌و تانك و زرێپۆشانه‌ی له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران درووستكراون.

 





ئەم هەواڵە 8524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad