English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ دەیەوێت ئەندامە موسڵمانەكەی كۆنگرێس دەربكات
2019-02-13 [07:28 AM]

ZNA – هەولێر


ترەمپ بە بیانوی دژایەتیکردنی جولەکە ڕایگەیاند، دەبێت ئیلهان عومەر ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەستلەکاربکێشێتەوە,یان بە دڵنیاییەوە لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەکاربکێشێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن رۆژی سێشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠١٩، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، دەبێت ئیلهان عومەر یان لە کۆنگرێس، یان بە دڵنیاییەوە لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەکاربکێشێتەوە.

ترەمپ گوتیشی، کۆنگرێسی ئەمریکا شوێنی ئەوانەی تێدا نابێتەوە کە دژایەتی جولەکە دەکەن و داوای لێبوردنەکەشی بەس نییە.

هەر دوێنێش ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، "دەبێت ئیلهان عومەر شەرم لە خۆی بکات، ڕوونکردنەوە بێ ئەرزشە و پێم وانییە داوای لێبوردنەکەی بەس بێت، قسەکانیشی لە دڵیەوە بووە بەرامبەر جولەکە."

ئیلهان عومەر کە بە ڕەچەڵەک سۆماڵییە و یەکەم ئافرەتی حیجابپۆشە ڕۆیشتبێتە کۆنگرێسی ئەمریکا، دەربارەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی بەوەی دژایەتی جولەکەی کردبێت، لە تویتێکدا داوای لێبوردنی لە جولەکەکانی ئەمریکا کرد.

ئیلهان دەڵێت، "ئامانجم شکاندنی دڵی دەنگدەرە جولەکەکان و جولەکاکانی ئەمریکا نەبووە، بۆیە بە شێوەیەکی ڕوون و ڕەوان داوای لێبوردنیان لێ دەکەم."

ئیلهان عومەر پێشتر ڕایگەیاندبوو، پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی جولەکە ڕەهەندێکی ئابووریی هەیە و پەیوەندیی بە کاریگەریی ئابووری کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیسرائیل -ئەمریکاوە هەیە، کە گروپێکی کاریگەری پاڵپشتیکەری لۆبی ئیسرائیلە.

لەگەڵ ئەوەی لێدوانەکەی ئیلهان عومەر لەلایەن زۆربەی دیموکرات و کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئیدانە کرا، بەڵام ستینی هۆیەر سەرکردەی دیاری دیموکراتەکان ڕایگەیاند، ئیلهان لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەرناکرێت و دەمێنێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 3049جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad