English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا پاڵێوراوە
2019-02-13 [08:10 AM]

ZNA- ھەولێر


زینەدین زیدان، راھێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید بۆ وەرگرتنی راھێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی پاڵێوراوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، دەستەی کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بیر لە رازیکردنی زینەدین زیدان، راھێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید دەکاتەوە، بۆ جێگرتنەوەی ماوریزیۆ ساری، راھێنەری ئێستای یانەکە.

کارگێری یانە لەندەنییەکە دەیەوێت سوود لە ویستی زیدان بۆ کارکردن لە خولی ئینگلتەرا وەربگرێت، بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەو راھێنەرە دەستپێبکات.

یانەی چێڵسی لە یاریی گەڕی ٢٦ـی پرێمەرلیگ، بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی مانچێستەر سیتی دۆرا، دوای ئەوە داھاتووی ماوریزیۆ ساری، راھێنەری یانەکە کەوتە ژێر پرسیارەوە و ئەگەری ھەیە ئەو راھێنەرە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، خۆیشی زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، ھەمیشە کارەکەی لە مەترسیدایە و چاوەڕێی بڕیاری کارگێری یانەکەی دەکات.

زینەدین زیدان لە ماوەی رابردوو لە بەریتانیا خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە، لە ئەگەری وەرگرتنی راھێنەرایەتی یانەکەش بە رێژەیەکی زۆر ئیدین ھازارد گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نۆێدەکاتەوە.

زیدان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە ماوەی سێ ساڵی کارکردنیدا سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ یانەکە بردەوە، ھاوینی رابردووش وازی لە راھێنەرایەتی یانەکە ھێنا.

رووداو





ئەم هەواڵە 7690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad