English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا ھیچ نوێنەرێكی بۆ وارشۆ نەناردووە
ئەردۆغان و ترەمپ/ ئەرشیڤ
2019-02-13 [10:26 AM]

ZNA - هەولێر


توركیا ھیچ نوێنەرێكی بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەراست لە وارشۆ نەناردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە١٣ شوبات، رۆژنامەی حوریەتی توركیا لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە كە ئەوان بەشداری لە كۆنفرانسێك ناكەن كە ئامانجی لێدان لە وڵاتێكی دیاریكراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە كە توركیا لە ھیچ ئاستێكدا بەشداری لە كۆنفرانسی ئەمرۆ چوارشەممەی وارشۆدا ناكات. لەسەر داوای ئەمریكا ئەمرۆ لە وارشۆ كۆنفرانسی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەنجام دەدرێت كە باسی سەرەكی رێگریكردن لە سیاسەتەكانی ئێران لە رۆژھەڵاتی ناوەراستە.





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad