English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت 
2019-02-13 [11:13 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەنیازە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی بێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە بەنیاز نییە بۆندی یاریزان ئیڤان راکیتیچ نوێ بکاتەوە و لەھاوینی داھاتوو دەست بەرداری ئەو یاریزانە دەبێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لە ھاوینی رابردوو راکیتیچ ھەموو ئەو بۆندانەی رەتکردەوە کە لەیانەی پاریس سانجێرمان و یانەکانی دیکەی ئەوروپا پێی گەیشت لە پێناو مانەوە لە یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، گرێبەست کردنی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ فرانکی دی یۆنگ رێگە خۆشکەرە بۆ رۆیشتنی راکیتیچ لە یانەی بەرشەلۆنە و لەھاوینی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گرانبەھای بۆ بێت دەست بەرداری راکیتیچ دەبێت. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9913جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad