English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی کوردستان ئەمڕۆ یاریی ئاگرین بەخۆیەوە دەبینێت
2019-02-14 [05:13 AM]

ZNA- ھەولێر


گەڕی شازدەی خولی یانە نایابەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی چوار یاریی دەستپێدەکات و رکابەریی ئاگرین و بەھێز بەخۆیەوە دەبینێت.

یانەی پێشمەرگەی ھەولێر، پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بە کۆکردنەوەی ٢٩ خاڵ لەنێو یاریگە و ھاندەرانی لە یاریی لووتکەی ئەم گەڕەدا میوانداریی یانەی دھۆکی خاوەنی پلەی چوارەم بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ دەکات.

لە یارییەکی جەماوەریی و بەھێزدا، ھەردوو یانەی شێروانە و دەربەندیخان لە دێربی گەرمیاندا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بەر لە یارییەکە دەربەندیخان گواستنەوەی دوو یاریزانی پیشەگەری غانیی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە و ھەفتەی رابردووش لە یانەی پێشمەرگەی ھەولێری بردووەتەوە، بۆیە بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ یارییەکە ئامادەیە.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی برایەتی لەنێو یاریگە و ھاندەرانی بە ئامانجی ھەڵکشانی زیاتر بەرەو پلەکانی پێشەوە میوانداریی گازی باکوور دەکات و ئاکرێی خاوەنی پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکەش لەنێو یاریگە و ھاندەرانی رووبەڕووی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە.

یارییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان گۆڕانکاریی لە کاتەکەیدا کراوە و سەرجەم یارییەکانی کاژێر ١٤:٤٥ بەڕێوەدەچن.


رووداو





ئەم هەواڵە 10252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad