English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی نانی جۆ
2019-02-14 [11:35 AM]

هەولێر _ ZNA


 

نانی جۆ خۆراکێکی پر وزەیە و چەندین سودی گرنگی هەیە، بەتایبەت لە رێکخستنی شەکرەی خوێن، کارکردنی کۆ ئەندامی هەرس، یارمەتی مرۆڤ دەدات بە خێرای کێشی لەشی دابەزێنێت.

١.  بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی ڕیشاڵ لە جۆدا بوونی ھەیە یارمەتی کرداری ھەرس کردن و ڕێکخستنی پرۆسەی میتابۆلیزم و دابەزاندنی و کێش و نەھێشتنی قەبزی ئەدات.

٢.  مادەی سیلینیۆم لە ھەموو خۆراکێکدا بوونی نییە بەڵام لە جۆدا ڕێژەیەکی بەرز ھەیە، کەمی ئەم ماددەیە بە یەکێک لە ھۆکارەکانی شێرپەنجەی پێست و جگەرو قۆڵۆن و گەدە و سنگ دائەنرێت، چونکە سیلینیۆم وا ئەکات جگەر لەو ماددە شێرپەنجەییانە پاک بکاتەوە.

٣.  بەھۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵ و نزمی ڕێژەی کاربۆھایدرات وا لە ڕژێنی ئەنسۆلین ئەکات بە ڕێک و پێکی کاربکات، بەمەش بە شێوەیەکی باش یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن ئەدات، بۆ ئەو کەسانە زۆر بەسوودە کە شەکرەیان ھەیە.

٤.  یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ و چەورییەکانی خوێن ئەدات.

٥.  ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی تری دڵ کەم ئەکاتەوە.

٦ . یارمەتی پتەو بوونی ئێسکەکان ئەدات.

٧ . تەندروستییەکی باش بە پێست ئەگەیەنێت و وا ئەکات پێست درەنگتر چرچوو لۆچ بێ.

٨.  ئەو کەسانەی نانی جۆ ئەخۆن بە دەگمەن تووشی نەخۆشییە درمییەکان ئەبن، ئەوانەشی تووش ئەبن لە کەسێکی ترەوە بۆیان ئەگوێزرێتەوە.

٩. جیھازی بەرگری لەش بەھێز ئەبێت لە ئاستی ئەو نەخۆشییانەی تر کە کاردەکاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش، وەکو ڕۆماتیزم و سەوەفان.





ئەم هەواڵە 7876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad