English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی رێگری تەواو لە دەرمانی قڕکەری زیان بەخش دەکرێت
2019-02-14 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستان داوا دەکەن رێگرێی بکرێت لە ھاوردەکردنی لە ھەموو ئەو دەرمانە قڕکەرانەی کەزیان بە سامانی ھەنگ دەگەیەنێت, سەرۆکی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەو کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانیش لە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: رێگری تەواو لەھەموو ئەو مادەو دەرمانە قڕکەرانە دەکرێت کە زیان بە ھەموو بەرھەمە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت .

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی قائیمقامیەتی سلێمانیان کردووە کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستان داوا دەکەن رێگرێی تەواو بکرێت لە فرۆشتنی ھەموو جۆرەکانی مادەی قڕکەری زیان بەخش لە نێو بازاڕەکانی شاری سلێمانی بەتایبەت ئەو مادانەی کە دەبنە زیان گەیاندن بە سامانی ھەنگ و کاریگەری خراپیان لەسەر بەرھەمی ھەنگ دەبێت , لە کۆبوونەوەشیاندا لەگەڵ "ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی" بەووردی گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتەکراو قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دایە کۆمەڵەکەو ووتی : لەرێگەی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەو کۆمپانیا کشتوکاڵیەکانی سەر بە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رێگری تەواو لە ھەموو ئەو دەرمان و مادە زیان بەخشانە کراوە کە زیان بە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت,

بێستوون عەلی سەرۆکی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەو کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان لە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی دەستبەکاربوونی لیژنەکەیاندا رێگری تەواویان لە ھەموو ئەو دەرمانە قڕکەرە زیان بەخشانەدا گرتووە کەزیان بە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و تەندروستی ھاوڵاتیانیش دەگەیەنێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەو ماوەیەدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەو دەرمانە زیان بەخشانەدا و لەناویان بردوون , سەرۆکی لیژنەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستانی دڵنیاکردەوە لەھەرشوێنێک مادەی قڕکەری زیان بەخش ھەبێت دەستی بەسەردادەگرن و رێگە بەھیچ مادەیەکی زیان بەخش نادەن لە بازاڕەکاندا بفرۆشرێت کە زیان بە سامانی ھەنگ و بەگشتی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت , لەبارەی کارەکانی لیژنەکەیان و رێگری کردن لە ھاوردەکردنی ئەو مادە زیان بەخشانە بێستوون عەلی ووتی: ھەموو بازگەکانیان ئاگادارکردووەتەوە رێگری تەواو لە ھاوردەکردنی  ئەو مادە زیان بەخشانە بکەن , ئەوەشی ووت : بەھۆی بەدواداچونەکانیانەوە  لە شاری سلێمانی تا رادەیەکی زۆر رێگری لە فرۆشتنی ھەموو جۆرەکانی دەرمانی قڕکەری زیان بەخش کراوە و لە بەرنامەیاندایە لە شاروشارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانیش ھەڵمەتی رێگری کردن لەو مادانە دەستپێبکەن.





ئەم هەواڵە 4477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad