English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ویل وتایەی بووگاتی ویرۆن سەرسامت دەکات
2019-02-14 [01:46 AM]

Z.N.A


تاخم کاملی ویل و تایەی بووگاتی ویرۆن نرخەکەی ١٠٠ هەزار دۆلارە کە زیاترە لە نرخی ئۆتۆمبێلێکی BMW-3 سپۆرت.
ئەمرۆ لە سایتی Ebay ریکلامێک دانراوە بۆ فرۆشتنی تاخم کاملی ویل و تایەی بووگاتی ویرۆن کە نرخەکەی ١٠٠ هەزار دۆلار دانراوە هەر چەندە نرخەکە زۆرە بەڵام گشت کەل و پەلەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە گرانە بۆ نموونە گۆرینی تانکی بەنزینی بوگاتی ٤٢ هەزار دۆلارە یاخود تاخم کامل تۆربۆ واتە ٤ تۆربۆ شارژ نزیکەی ٢١ هەزار و هەشت سەد دۆلارە.
فرۆشیاری ئەم تاخم تایەیە رایگەیاندووە ئەم تاخمە دروست کراوی کۆمپانیای OZ ە و بە داواکاری لە کۆمپانیای بوگاتی ویرۆن دروست کراوە و برندی میشلین سواری لەسەر نووسراوە.
ئەم فرۆشیارە نرخەکەی کەم داناوە چوونکە لە کۆمپانیا نرخی تاخم کامل داوا بکەیت دەگاتە نزیکەی ١٥٠ هەزار دۆلار.
 





ئەم هەواڵە 23809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad