English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌ت لەیەكتری نزیكن
2019-02-14 [02:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دوای كۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، ڕایگەیاند کۆمەڵێک بابەت ئامادە کرابوون بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی نێوان پارتی و گۆڕان لەسەر چۆنیەتی دروستكردنی هاوبەشی لە حکوومەتی نوێدا.

گوتەبێژی پارتی گوتیشی كە بەپێی زۆربەی وتوێژەكانی نێوانیان، پێشبینی دەكات زۆر لە یەکتری نزیک بن لەگەڵ گۆڕاندا و گوتیشی وامان داناوە لەگەڵ ئه‌وان تا ڕۆژی شەممە جارێکی دیکەش کۆبینەوە.

لای خۆیەوە ئاراس وەلی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری گۆڕان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند هیوادارە لەم هەفتەیەدا موژدەی خۆش بە خەڵک بدەن، گوتیشی "بەڕای ئێمە ئەو بەرنامە چاکسازییەی حکوومەت هەیەتی، بیبەین بۆ پەرلەمان، برادەرانی پارتییش لەگەڵ هیچ یەک لە خاڵەکان ناکۆکیان نەبووە".

هەروەها ئاشکرای کرد "بۆ بابەتی دابەشکردنی پۆستەکان، هەنگاوی باشترمان ناوە، بەڵام پێویستیمان بەوەیە گفتوگۆ لەگەڵ خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بکەین".





ئەم هەواڵە 2989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad