English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی سەقامگیر و كاراكتەرێكی بەهێز
2019-02-14 [03:55 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


گەلی كوردستانیش وەك كاراكتەرێكی بەهێز لەم ناوچەیەدا كەم و زۆر، بە خواستی خۆی، یان پێچەوانەی خواستی خۆی بەشێك بووە لەم دۆخە، تەنیا لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا وڵاتێكی وەك عێراق مەیدانی چوار جەنگی خوێناوی بووە، بە پێچەوانەی هەموو ئەو جەنگانەی لەسەر خاكی كوردستان كراون، یان گەلی كورد بەشێك بووە لێیان، ئاكام و ئەنجامی دوا دوو جەنگ كە جەنگی ئازادیی عێراق و جەنگی دژی داعش بوون سەرەڕای زیانە ماددی و گیانییەكان بەتایبەتی لە جەنگی دژی داعشدا، تا ئێستا و تا ئەندازەیەكی زۆر لە بەرژەوەندیی كوردستان بە گشتی و باشووری كوردستان بەتایبەتی كۆتاییان هاتووە، ئەم بەشەی كوردستان لە ئاكامی جەنگی ئازادكردنی عێراق بووە خاوەن هەرێمێكی دەستووری لە عێراقدا بووە و ئەكتەرێكی كارای مەیدانی سیاسەت و ئاسایش و ئابووری لە ناوچەكەدا و جەنگی دژی داعش ئەم پێگەیەی بەهێزتر كرد، گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەنی رۆژهەڵاتی ناوین ، دەیان ساڵە بە هۆی داگیركردنی خاك و نیشتیمانی چەوساوتەوە و  لە هەرٍەشەی  سرٍینەوە و  لەناوبردنی شوناس و مێژوو دابووە،  تا ئەوەی لە پێناو رزگاربوونی خاك و نیشتیمانی دەستی بە چەندین شۆرشی و بزاڤ كردووە لەسەر دەستی سەركردە شۆرشگێر و ئازادیخوازەكانی  سەردەمی خۆیان تا بە ئەمرٍۆ . هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر  مێژوو  ئامانجی زاڵهێزان و ئەوانەی ناوچەكەیان زۆر بێ‌ بەزییانە دابەشكرد ، بكەین دەبینن كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدرێژی مێژوو بۆتە چەقی یەکلاکردنەوەی ململانێی زلهێزەکان و کەمن ئەوانەی ئەسپی خۆیان لێ تاونەدابێت وخۆی تەجروبە نەکردبێت ئاخۆ وڵاتی زلهێز خەمی بەرژەوەندیەکانیان یان له خەمی دانیشتوانی ئەو جەمسەرەن؟ زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان یاخود باڵا دەستەکان ئەوەندی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەوێت نیو ئەوەندە لەخەمی دانیشتوانی ئەو وڵاتەنە نین سروشتی خاکی زۆربەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خواپێ دراون ودەوڵەمەندن بە سەرچاوەی کانزایی گرنگ وەک دەڵێن هەرشینەو بۆ جوامێرێکە شین وشایی زلهێزەکانیش بۆ سەرچاوە بە نرخەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەو دەیانەوێت بەپاساوی جۆراوجۆرو مافی مرۆڤ دەستی خیانەت ودووفاقی خۆیان بگەیەنن بەوشوێنە ساڵانەش لەناوەندە ئەکادیمیەکانیان توێژەرانیان توێژینەوەی گرنک پێشکەش دەکەن تایبەت بستراتیژودانانی پیلانی دوورمەوداو درێژخایەن بۆتەداخول کردن ودەست خستنە نێو کاروباری ناوخۆی وڵاتان یەکێک لەبەرنامە ستراتیژیەکانی زلهێزان سیاسەتی كۆلۆنیالیزمی ڕاستە لەسەردەمەی ئێستادا بەشەڕ کەمتر تەداخول وپێشێڵی سەروەت وسیادەی وڵاتان دەکەن بەڵام بەسیاسەتی خۆنزیک کردنەوە دەبڕژێنە سەر ئامانجەکانیان ولەڕێی بڕوبیانووی جۆراوجۆر سیاسەتی ئابوریش دەستەبەردەکەن، سیاسەت وبەرنامەی کاریان ئەوەیە نەدۆستی هەمیشەی ونەدووژمنی هەمیشەیین بەرژەوەندیەکانیان لەکوێ بێ لەوێن هەروەها بەردەوام بەوەگەشە دەکەن کەکێشە ناوخۆییەکانیان فڕێ بدەنە دەرەوەی وڵاتیان وسەرقاڵکردن وغافڵکوژکردنی دانیشتوانیان بۆئەوەی تەرکیزیان لەسەر کێشە ناوەخۆییەکانیان نەمێنێ وە پاراستنی باڵادەستی خۆیان لەجیهان، هەرزان فرۆشکردنی نەوتی ئەو وڵاتانە وگڵادەنەوەو پاشەکەوت کردنی سەرچاوە کانزاییەکانیان، لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، ئەم پازدە ساڵەی دوایی 2003-2019 پڕ دەستكەوتترین ماوە بووە بۆ ئەم بەشەی كوردستان و بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆش بۆ هەموو كوردستان، بەڵام هێشتا ئەم جەنگانەی باسكران و ئەو شەڕ و راپەڕین وململانێیانەی لە وڵاتانی تری ناوچەكەدا روویان داوە و هەندێكیان بەردەوامن سیستەمی سیاسیی سەقامگیریان نەهێناوەتە ئاراوە و هێشتا دەقێكی جێگیریان نەگرتووە، ئایا پێگەی كورد لە دەق و دۆخە ناوچەیی و جیهانییەكەی ماوەی پازدە ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت و تا چ رادە و ئاستێك دەتوانێت نەك تەنیا پارێزگاری لە دەسكەوتەكانی پازدە ساڵی رابردوو بكات، بەڵكو بە ئاراستەی دامەزراندن و پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ پلان دابنێ و ئەو پلانانە بكاتە كردار، رەنگە تەنیا پرسیار بێت، بەڵام گومانم نییە كە وەڵامەكە دید و بۆچوونی جیاواز لەخۆ دەگرێت و ئەوەی كە هەموو لەسەری كۆكن، ئەوەیە كە راستە هاوكێشە و گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی و پێگەی كورد لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێز و كاریگەر كاریگەرییان هەیە لە سەر ئەو ئایندەیە، بەڵام ئەكتەری سەرەكیی سوود وەرگرتن و بەكارهێنانی گۆڕانكاری و دەرفەتەكان هەر خودی كوردە، گۆڕانكارییەكان بەردەوامن و ئەكتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە هەوڵ و كێبڕكێی بەردەوامدان تا پێشهات و رووداوەكان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان یكلایی بكەنەوە، هێشتا ئەوەی لە سووریا وعێراق و لیبیا و لوبنان و توركیا و ئێران و تەنانەت میسر و تونس و یەمەن و روودەدەن و شێوە و قاڵبی كۆتاییان وەرنەگرتووە و لە گۆڕانكاریی بەردەوامدان. نموونەیەكی بەرچاوی ئەمەش تویتەكەی سەرۆك ترامپ بوو بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا و كاردانەوەی ئەكتەرە ئەكتیڤ و خاوەن بەرژەوەندییەكان بوو بەرامبەر بە بڕیارەكە و كاریگەریی كشانەوەكە و دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سووریا و لەسەر گەلی كورد لە رۆژئاوا و رۆڵ و پێگەی وڵاتانی وەك ئەمەریكا و توركیا و سووریا و رووسیا و ئێران و دەوڵەتانی كەنداو و هەندێك لە دەوڵەتانی ئەوروپا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ناوچە ئارامەكەدا و دواتریش كاریگەریی هەموو ئەمانە لەسەر ئاسایشی ئیسڕائیل مشتومڕ و چالاكیی چڕی دیپلۆماسی هێناوەتە ئاراوە، ساڵی 2011 بە بەرنامەڕێژی بەهاری عەرەبیان لەزۆربەی وڵاتە عەرەبیەکان دروست کرد لە پێناو دەست تێوەردان ودەست خستنە نێو کاروباری وڵاتان دەرهاویشتە و ئیفرازاتی ئەو شەڕە نێوخۆییە لەناوچوون وماڵ وێرانی بوو بۆ وڵاتانی عەرەبی وبەاریشیا لێ بووبەپایز ئەوەی ماوەتەوە دەبێ کورد یەکڕیزی ناوەخۆی کوردستان بپارێزن وچیتر نەکەونە تەڵ وداوی وڵاتانی بیانی ئێمەش ئەوانمان تەجروبەکردوون لەشەڕ زیاتر خێریان بۆکورد نەبووە بەنموونە لەڕێککەوتننامە و پڕۆتۆکۆڵە نێو دەوڵەتیەکاندا حسابیان بۆکورد نەکردووە بەنموونە پەیمانی سیڤەر و لۆزانی 1923 سایکس پیکۆ، دواترین بێ هەڵوێستیان لەسەر ڕیفراندۆمەکەی کوردستان و پشت کردنە کورد بوولەکاتێکدا کورد شەڕی تیرۆریستانی داعشی بەنوێنەرایەتی جیهان دەکرد. هەروەها لە دوایین هەوڵویستی داگیركەراندا وڵاتانی داگیركەر ویستیان بمان سڕنەوە وبەڵام خۆراگری و قوربانیدانی گەلی كورد و پێشمەرگە وایكرد كە ئەو دەسكەوتانەی كە بەرهەمی دەیان ساڵەی خەبات بە پارێزراویی مایەوە ، ئێستاش لە سەروبەندی كابینەی نۆیی دا ، هەروەها ئەو ترافیكە دیپلۆماسییەی لە دوو مانگی رابردودا روویان لە هەولێری پایتەختی كوردستان ، ئەوە دەردەخەن كە هەولێریش بەشێكە لەو هاوكێشەیەی كە لایەنەكان خەریكی هاوسەنگكردنین،  كە لە لایەك پێگەی بەهێزی هەرێمی  كوردستان و لەلایەكی تریش هەنگاوەكان بە ئاراستەی پێشكەوتن وبەهێزتربوونی كوردستان زیاتر دەكات .





ئەم هەواڵە 4768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad