English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەکێتی لەسەر پڕۆژە سیاسییەکەی نێوانیان رێککەوتن
2019-02-15 [10:58 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو شاندی پارتی و یەکێتیی لە سلێمانی، گوتەبێژی هەردوولا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.


مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند: "هەردوو حزب بە حکوومی مێژوو و خەبات، هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و لیژنەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان پێکهات".


گوتیشی: تەواوی کێشەکانمان کە پەیوەندن بە پێکهێنانی حکومه‌ت، سەرۆکایەتی هەرێم و کەرکووک چارەسەر کراوە".


هه‌روه‌ها ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم رەشنووسەی کە ئامادەکراوە سبەی لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دانووستانى لەسەر دەکرێت و دواتر ئەگەر پەسەند کرا، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێککەوتنی نێوانی پارتی و یەکێتی واژۆ دەکرێت".





ئەم هەواڵە 5359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad