وەگێرانی: ساسان عەونی كۆنگره‌ی ئاسایش له میونشن ته‌نها سه‌كۆیه‌كی ده‌ركه‌وتنی سیاسه‌تكاره پایه‌به‌رزه‌كانی جیهان به‌رامبه‌ر كامیراكان نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رفه‌تێكه بۆ دیپلۆماسیه‌تی ده‌رگا داخراوه‌كان. هوده‌یی ئه‌م دیپلۆماسیه‌ته چه‌نده؟ ئایا ده‌توانێت به‌رامبه‌ر دیپلۆماسیه‌تی تویته‌ر بوه‌ستێت؟
كاتێك كۆنگره‌ی ئاسایش له میونشن ده‌رگاكانی له‌رۆژی هه‌ینی ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ ده‌كاته‌وه، ته‌نها پرۆگرامێكی چڕی ٤٨ كاتژمێریی پڕ له چالاكی ده‌ست پێناكات كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تان تیایدا ده‌رده‌چن و وه‌زیره‌كانی به‌رگری قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن و وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كان گفتگۆی تێدا بكه‌ن، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری جۆرێكی تره له دیپلۆماسیه‌ت: هه‌وڵدان بۆ زانینی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵوێست و گه‌ڕان له دوای هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش، به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه.
ئه‌مه له‌وانه‌یه بۆ شوێنی كۆنگره‌كه‌ش بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هۆتێله گه‌وره‌یه (بایریشێر هۆف)، كه له‌چه‌ندین باڵه‌خانه پێك دێت، بۆ دیپلۆماسیه‌تی ژووره‌كانی دواوه زۆر گونجاوه. چه‌ندین په‌یژه و ڕاڕه‌و، ڕاڕه‌وی پارێزراوی ئه‌وتۆ پێكده‌هێنن كه ده‌چێته‌وه سه‌ر ٣٤٠ ژووری هوتێله‌كه. هوتێلهكهش پڕ ده‌بێت له ڕۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ر و چاودێری نه‌ویستراو، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنگره ١٠٠ ژووریان بۆ دیداره نهێنییه‌كان به‌كرێ گرتووه.
سه‌رۆكی كۆنگره‌كه (فۆلفگانگ ئیشنیگهر) زۆر به بڕواوه ده‌ڵێت: كۆنگره‌ی ئاسایش له میونشن، شوێنێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بیروڕا و گرێدانی هاوپه‌یمانی و ڕێكخستنی ئاماده‌سازی بۆ ده‌ستپێك یان پێشوه‌چوونی پرۆسه‌ی ئاشتی. كۆنگره ته‌نها بریتیی نییه له به‌رنامه‌ی كۆنگره‌كه، ئه‌و به‌رنامه‌یه وه‌كو لووتكه‌ی چیای سه‌هۆڵه و ته‌نها لووتكه‌كه دیاره، خستنه ڕووی سیاسه‌تی گشتی له هۆڵه گه‌وره‌كه‌ی كۆنگره، هه‌مان گرنگیی ئه‌و دیداره نهێنیانه‌ی هه‌یه كه له ژووره‌كانی هۆتێله‌كه به‌ڕێوه ده‌چن.
له چه‌ند دیدارێكی ڕاگه‌یاندنی پێشتردا، ئیشنیگهر ، بۆ نموونه باسی له دانوستانه‌كانی چاودێری پڕچه‌ككردنی ئه‌تۆمی (ستارتی تازه) كردبوو. هه‌روه‌ها له شوباتی ڕابردوو بۆ گۆڤاری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی گوتبووی، دانوستانی ستارت له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ساڵی ٢٠٠٩ ده‌ستی پێكرد و دوای دوو ساڵ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆن و ڕوسیا، سێرگێ لاڤرۆڤ، به فه‌رمی هه‌ر له په‌راوێزی كۆنگره‌ی میونشن واژۆیان كرد.
هه‌روه‌ها ئیشنیگهر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر ژوور هه‌بێت و وه‌رگێڕ ئاماده بن و توانرا دیداره‌كان له نهێنی ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وا دیداری گرنگ ئه‌نجام ده‌درێن. به‌بێ باسكردنی ورده‌كاریش، ئیشنیگهر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مریكیه‌كان سوودیان له‌و جۆره دیدارانه وه‌رگرتبوو، وه گفتوگۆی ڕاسته‌قینه‌یان له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان ئه‌نجامداوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر و گوێگر له كاتی ده‌ركه‌وتنی ئاشكرای مێركلی ڕاوێژكارو جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا مایك پێنس كه‌میش بن، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه به‌شداربووان لایان گرنگتره كه بچن شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی میونشن ببینن، یان خه‌ریكی كڕینی دیاری بن بۆ خێزانه‌كانیان، به‌ڵكو ئه‌وان خه‌ریكی كۆبوونه‌وه و دانیشتنن له یه‌كێ له‌و دیداره دوو قۆڵیه نهێنییانه، كه پارساڵ، به‌پێی ڕێكخه‌رانی كۆنگره‌كه، ژماره‌ی ئه‌و دیدارانه گه‌یشته زیاتر له ٢٠٠٠ دیدار.
ئه‌م دیداره دووقۆڵی و چه‌ند قۆڵیانه، بۆته به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی كۆنگره‌كه، (تۆبیاس بۆنده) به‌رپرس له پرۆگرامه‌كانی كۆنگره ده‌ڵێت: بۆ زۆر له حكومه‌ته‌كان، كۆنگره‌ی ئاسایش له میونشن ده‌رفه‌تێكی كاریگه‌ر و كارایه بۆ دیدار و بینینی نوێنه‌رانی زۆر له حكومه‌ته‌كانی تر، له كاتێكی كه‌متردا، له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن و هه‌زاران كیلۆمه‌تر به فڕۆكه ببڕن.
-دیپلۆماسیه‌تی نه‌ریتیی له به‌رامبه‌ر دیپلۆماسیه‌تی تویته‌ردا-
له ئێستادا و تاكودێت، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر، له جیاتی دیپلۆماسیه‌تی نه‌ریتیی، زیاتر له ڕێگای تویته‌ره‌وه بڕیاری لێده‌درێت. دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كێكه له نموونه زه‌قه‌كان، كه به‌رده‌وام دۆست و ڕكابه‌ره‌كانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات. به‌ڵام لای مێركلی ڕاوێژكار،گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یار و نه‌یاران له كۆنگره‌كه‌دا، بایه‌خی له‌ده‌ست نه‌داوه. ڕاوێژكار پێی وایه كه گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له نێوان هێزه كاریگه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ئێستادا، زۆر گرنگه هه‌ر وه‌ك چۆن له كاتی شه‌ڕی سارددا گرنگ بوون، ئه‌مه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه ههرێمایهتیهكان و ئاڵنگارییه نوێكانی وه‌ك تیرۆر. واش بڕیاره كه له‌مساڵدا گه‌وره‌ترین شاندی ئه‌مریكا به‌شداری له كۆنگره بكات، كه جگه له مایك پێنس جێگری سه‌رۆك، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه و نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسی تر به‌شداربن.
-چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی كۆنگره‌كه-
• كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی ١٩٦٣ به‌ستراوه. ئه‌وكات له ژێر ناوی (دیداری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ زانسته‌كانی به‌رگری)بووه. دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و دیداره، بڵاوكاری ئه‌ڵمانی(ئیفالد فۆن كلایست) كه یه‌كێك بووه له لایه‌نگرانی به‌رگری دژی نازیزم و هیتله‌ر، له‌گه‌ڵ فیزیاكار (ئه‌دوارد تێله‌ر) بوون. دواتر كۆنگره‌كه ناوی بۆ (كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانسته‌كانی به‌رگری) گۆڕدرا و دواتر بووه‌ته (كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش).
• بایه‌خی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ودایه كه سه‌كۆیه‌كی ناوازه‌یه تیایدا لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٣ رۆژدا ئه‌و ده‌رفه‌ته به سیاستكاره كاراكان ده‌دات بۆ دیدار و پێكگه‌یشتنی نافه‌رمی. زانكۆی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكی له پۆلێنكردنی تازه‌یدا، ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی له ڕیزبه‌ندی كۆنگره هه‌ره گرنگه‌كان داناوه.
• ئه‌مساڵ له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه ٣ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، زیاتر له ٥٠٠ كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رز له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگرین، له ناویاندا ڕاوێژكاری ئه‌لمانیا (ئه‌نجێلا مێركل)، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا (مایك پێنس)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا (سێرگێ لاڤرۆڤ)، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی میسر (عه‌بدولفه‌تاح سیسی) و میریی قه‌ته‌ر (ته‌میمی كوڕی حه‌مه‌د) هه‌ن، هه‌روه‌ها له كوردستان به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی) ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌شداره، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان.
كۆنگره‌كه له ناوه‌راستی شاری میونشن، له هۆتێلی به‌ناوبانگی (بایریشر هۆف) ئه‌نجام ده‌درێت، كه ئه‌م هۆتێله ٣٤٠ ژوور و ٦٥ سویت و ٤٠ هۆڵی كۆنگره‌ی تێدایه. چڕیی ژماره‌ی به‌شداربووان وای له به‌ڕێوه‌به‌رانی هۆتێله‌كه كردووه كه جگه له‌و ٧٠٠ فه‌رمانبه‌ره‌ی كه هه‌یانه ٢٥٠ فه‌رمانبه‌ری تر وه‌ربگرن بۆ ئاسانكاری ڕایی كردنی كاره‌كانی كۆنگره‌كه.
• له ڕووی ئه‌منییه‌وه، ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆنگره‌كه زۆر به باشی كۆنترۆل ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌ی ڕێپێدانی نه‌بێت ناهێڵرێت كه بچێته ئه‌و ناوچه‌یه. پارساڵ ٤٠٠٠ پۆلیس له‌م ناوچه‌یه كاروباری كۆنترۆڵكردنی ئاسایشیان له ئه‌ستۆ گرتووه.
• كۆنگره‌ی میونشن و (دامه‌زراوه‌ی كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش) كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یه كۆنگره‌كه ڕێكده‌خات، خۆیان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام سوود له هاوكاریه حكومیه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرن. بۆ نموونه له ساڵی ٢٠١٥ كۆنگره به‌بڕی ٥٠٠هه‌زار یۆرۆ له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه باربووكرابوو، ئه‌مه جگه له هاوكاری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا و جیهان.
-چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ڕاپۆرته‌كه-
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدرابوو، (فۆلفگانگ ئیشنیگهر) سه‌رۆكی كۆنگره‌ی میونشن، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی كۆنگره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردبوو كه له ١٠٠ لاپه‌ڕه پێكهاتووه. له‌م ڕاپۆرته‌ی ساڵی ٢٠١٩دا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌رمبوونی ناكۆیه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر خۆپڕچه‌ككردن كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌نگی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مریكا. ئیشنیگهر هۆشداری له‌مه‌ڕ نه‌مانی ئاسایش له‌سه‌ر ئاستی جیهان داوه‌و و گووتوویه‌تی كه سیسته‌می جیهانیی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت.
هه‌ر له بواری ململانێكانی نه‌وان ئه‌مریكا و چین و ڕوسیا ده‌ڵێت، بارودۆخی جیهان مایه‌ی نیگه‌رانییه، سه‌رده‌مێكی تازه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا و چین ده‌ستی پێكردووه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بۆشایی له ده‌سه‌ڵات له سیسته‌می لیبڕالی جیهانییدا. ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، بایه‌خ به ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نادات و نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داناوه. له‌مانه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا ئه‌مریكا نایه‌وێت سه‌ركردایه‌تی دونیای ئازاد بكات، به‌ڵكو له بری ئه‌وه حه‌ماسه‌تێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر پیاوه به‌هێزه‌كان نیشان ده‌دات. كه ئه‌مه‌ش بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆدا قورس ده‌بێت كه قبوڵ بكه‌ن تره‌مپ ستایشی سه‌ركرده نالیبراڵهكان بكات، جا ئه‌م ستایشه بۆ برازیل بێت یان بۆ فلیپین.
ئه‌مریكا، چین و ڕوسیای وه‌ك گرنگتریین ڕكابه‌ره ستراتیجیه‌كانی دیاری كردووه. ڕكابه‌ریه‌كه له نێوان سێ زلهێزه‌كه به شێوه‌ی جیاواز به‌رجه‌سته ده‌بێت. ململانێی نێوان ئه‌مریكا و چین له ئێستادا له‌سه‌ر ئابوری و بازرگانییه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی نێوان چین و ڕوسیاش بۆ ڕۆژئاوا وه‌ك دژ سه‌یر ده‌كرێت. له كاتێكدا چین و ڕوسیا له نێوان خۆشیاندا له ململانێكی جیۆسیاسیدان و یه‌كتری چاودێریی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا ململانێی خۆپڕچه‌ككردن هه‌یه، كه چاوه‌ڕێی باشبوونی له‌م نزیكانه‌دا لێناكرێت، به تایبه‌تیش دوای هه‌ڵپه‌ساردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سنووردانان بۆ ڕۆكێته ناوه‌ند مه‌وداكان. دوای ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت كه جارێكی تر چ ئه‌مریكا و چ ڕوسیا، كار به‌و ڕێككهتننامهیه بكه‌نه‌وه كه واده‌كه‌ی له ساڵی ٢٠٢١ كۆتایی دێت. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌وروپا له‌م ململانێیه‌ی نێوان هێزه گه‌وره‌كان به خراپ دێته پێش چاو، جگه له‌و جه‌ده‌له‌ی كه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ستراتیژی ئه‌وروپا هه‌یه و هیچ پلانێكی جێگره‌وه نییه كه ئه‌وروپا له لایه‌نی ئاسیشه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت.
له‌و كاته‌دا كه سیسته‌می جیهانی بۆ زۆنێكی تازه ده‌گۆڕێت، به‌رگریكاره‌كان له به‌ها لیبڕالیهكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ماوه‌یه‌ی نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی تێپه‌ڕێنن. هه‌روه‌ها مه‌وداكانی جوڵه و تواناكانی وڵاتانی وه‌ك كه‌ندا و یابان بخرێنه بواری گفتوگۆكردنه‌وه.
ڕاپۆرته‌كه بایه‌خ به به‌ریتانیا ده‌دات وه‌ك وڵاتێك كه شوێنده‌ستی به‌سه‌ر سیسته‌می لیبڕاڵی جیهانه‌وه دیاربووه و زۆری له بواری ئاسایش‌دا پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام له ئێستادا گرفتی برێكزیتی هه‌یه. هه‌رچه‌ند له له‌نده‌ن و پاریس و به‌رلین به‌رده‌وام باس هاوكاریی له ئایینده‌دا ده‌كرێت، به‌ڵام دیاره كه برێكزیت هه‌ندێ برین له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو له هه‌ردوو لای ده‌ریای مانش دروست ده‌كات.
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌ركی كێیه كه پارچه پهرشبووهكانی سیسته‌می لێكههڵوهشاوهی جیهان كۆبكاته‌وه؟ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نجێلا مێركل) ده‌ڵێت كه ده‌بێت كار بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت، كه تا ئێستاش شوێنێكی گرنگیان هه‌یه، هه‌ر وه‌ك ئه‌و كاتانه‌ی كه له شه‌ڕی سارد هه‌بوون.
وه‌رگێڕانی: ساسان عه‌ونی
نووسینی:كریستیان تریپه، ماتیاس فۆن هاین
سه‌رچاوه: وێبسایتی DW ی عه‌ره‌بی ١٥ی شوباتی ٢٠١٩
ئەم هەواڵە 1507جار خوێندراوەتەوە |