نووسینی: هۆگر بههادین
لە ھزرو بیری بارزانی نەمردا قوتابیان داینەمۆی کۆمەڵگاو سەری ڕمی شۆڕش بون، بۆیە باخو گرنگی تایبەتی بەم توێژە داوە. لەتەموزی ساڵی ۱۹٦۸ز وەفدێکی ( ی ق ک) دەچنە حاجی ئۆمەران و بەدیداری بارزانی نەمر شاد دەبن، وەفدەکە پێکھاتبون لە چەند ھەڤاڵێک (انورعبدوللە، عبدلکەریم حوسێن، عبدلقادر حمد، حمە زیاد، محمود زامدار ) لەو دیدارەدا شاندەکە داوا لە بارزانی دەکەن وتەیەک پێشکەش بکات بەگۆڤاری (خەباتی قوتابیان) ئەویش دەفەرمێ ""قوتابیان سەری ڕمن لەگشت شۆرش و ڕاپەرینێکدا"" دواتر ئەم وتەیە ئەوەندە کاریگەر بوو، بوو بە وێردی سەر زمانی قوتابیانی کوردستان و تا ئەمرۆش دروشمی (ی ق ک) و ھەموان شانازی پێوە دەکەین. ھەڵبەت ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی ورد و درشت لەم وتەیە بکەین تێدەگەی نەمر بارزانی چەندە ھیوای بە قوتابیانە و چەندە گرنگ تەماشای کردوون لەھەمانکاتدا تێدەگەی بارزانی جگە لەوەی ڕێبەری شۆڕش بووە چەندە بیرمەندێکی گەورە بووە.
بەرزو پیرۆز بێت ۱۸شوبات یادی ٦٦ساڵەی دامەزاندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad