English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە ھەواڵێکی خۆشی پێدەگات 
2019-02-16 [10:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەرچەندە تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی بۆندی ئەستێرەی یانەکەیان ئیڤان راکیتیچیان نوێ نەکردووتەوە بەڵام ئەم یاریزانە گەشبینە بەداھاتووی خۆی لەگەڵ یانەی  کەتەلۆنی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، پێشتر بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بەڵێنی بە راکیتیچ دابوو کە بۆندەکەی لەگەڵ یانە بەرشەلۆنە درێژ بکاتەوە دوای ئەوەی راکیتیچ چەندین بۆندی یانە گەورەکانی ئەوروپای رەتکردەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ راکیتیچ نەکردوە لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی و ئامادەش نین مووچەی ئەم یاریزانە زیاد بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش راکیتیچ گەشبینە بە داھاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئەوەی وا دەکات راکیتیچ دڵخۆش بێت، نوێکردنەوەی بۆندی ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەرە، چونکە ڤالڤێردی راکیتیچ بەبنەمای سەرەکی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە دادەنێت و ئامادەش نییە بەھیچ شێوەیەک دەست بەرداری ئەو یاریزانە بێت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad