English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: تیرۆرستانما له‌ عێراق وسوریا تێكشكاند و خه‌لافه‌تی داعش كۆتایی هات
2019-02-16 [10:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مایك پێنس وتی، رێكخراوی داعش له‌ عێراق  سوریا له‌ناوبراوه‌، وتیشی، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ هه‌موو شوێنه‌كان راوه‌دووی تیرۆرستان ده‌نێن.

له‌ وتاريكدا له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، پێنس وتی، له‌ عێراق و سوریا رووبه‌رووی تیرۆر بووینه‌وه‌، خه‌لافه‌تی داعش كۆتایی هاتووه‌.

وتیشی، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می ترامپ هێزی زیاتری هه‌یه‌، ناتوانرێت گره‌نتی ئاسایشی هاوپه‌مانه‌كانمان بكرێت ئه‌گه‌ر پشت به‌ رۆژهه‌ڵات ببه‌ستن.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ پشتیوانی تیرۆر له‌ جیهان ده‌كات، وتیشی، ئێران هاوكاری حزبوڵا و گروپه‌ تیرۆرسته‌كان ده‌كات و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌شێوێنێت.

بنس، ئێران به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ئاشتی خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌قه‌له‌م دا.

دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، له‌ ریشه‌هه‌ڵكێشانی داعش له‌ سوریا سه‌ركه‌وتوو بووین، وتیشی، واشنتۆن له‌ 24 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌رده‌كات.

دوێنێ هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش به‌ وه‌كاله‌ت پاتریك شاناهان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ سوریا له‌ناوبراون، وتیشی، له‌ ئێستادا ئه‌و رێكخراوه‌ توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ هاوڵاتیان ده‌ست به‌سه‌ر بكات.

مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی وەكو میوانێكی سەرەكی داوەتی كۆنگرە ئاسایشیە جیهانیەكە كراوە و بە سەرۆکایەتی شاندێک کە لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دلشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا بەشداری كردووە.

لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کەوتووە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 2365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad