English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە به‌زه‌حمه‌ت لە بەلەد وەلیدی بردەوە
2019-02-17 [05:30 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یارییەکانی ھەفتەی ٢٤ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نو میوانداری یانەی ڤەلەد وەلیدی کرد.

لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی بە زەحمەت و تاکە گۆڵی مێسی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە دوای چەند ھێرشێکی ھەردوو یانە، پیکی لە ھێڵی سزا لێیدراو ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بەرشەلۆنە ئەژمار کردو میسی لە خولەکی ٤٣ توانی گۆڵی پێشکەوتن لەم گێمە بکات.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٨٥ لێدانێکی تری سزا بۆ یانەی بارسا ھەژمارکرایەوە، بەڵام مێسی  لێدانە سزاکەی لە دەستدا.

بەم سەرکەوتنە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ ٥٤ خاڵ بەرزکردەوەو پێگەی خۆی لەپلەی یەکەمی ریزبەندی قایمتر کرد.
 





ئەم هەواڵە 9343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad