English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەشت هۆکار لە پشت هەڵوەرینی قژەوەن
2019-02-17 [10:44 AM]

هەولێر _ ZNA


 

یەکێک لەو کێشانەی کە بەشێک لە ئافرەتان و پیاوان بەدەستییەوە دەناڵێنن هەڵوەرینی قژە، کە کۆمەڵێک هۆکار لە پشت ئەو کێشەوەیە.

ماڵپەڕی "هێڵس سایت"ی پزیشکی لە هەواڵێکیدا ئاماژە بە هەشت هۆکار دەکات لە پشت کێشەی هەڵوەرینی قژەوەیە کە زۆرکات دەبێتەهۆی کەچەڵبوونی پیاوان و تەنکبوونی قژی ئافرەتان، ئەوانیش:

١. کێشەی دەرونیی

زیادبوونی فشاری دەرونیی و قەلەقی و خەمۆکی کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی قژ و هەڵوەرینییەوە دەبێت.

٢. خواردنی ڤیتامین A

بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەکادیمیایی ئەمەریکی بۆ نەخۆشییەکانی پێست خواردنی ڤیتامین A زیان بە قژ دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی هەڵوەرینی قژ.

٣. کەمی پڕۆتین لە ژەمەکانی خوارندا

ئەو کەسانەی لە ژەمەکانیاندا برێکی کەم لە پڕۆتین دەخۆن کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژیان، پڕۆتین لە گۆشتی سور و ماسی و هێلکەدا هەیە کە یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

٤. کاریگەرییە بۆماوەییەکان

ئەگەر لە خانەوادەکەت هەڵوەرینی قژ لە تەمەنی کەمدا بوونی هەبێت ئەوا کاریگەری لەسەر وەچەکانیش دەبێت.

٥. کێشەی غودەی دەرەقی

کەمی غودەی دەرەقی یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ، بەخواردنی دەرمانی تایبەت بە غودەی دەرەقی ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

٦. سیستمی بەرگری لەش

تێکچوونی سیستمی بەرگری لەش بەتایبەت توشبوون بە نەخۆشی "دەردە ڕێوی" کاریگەری لەسەر هەڵوەرینی قژ و بوونی پەڵە لەشێوەی "کەچەڵی" لەسەردا دەبێت.

٧. لاوازیی "کەمی کێشی لەش"

لەپڕ دابەزینی کێشی لەش هۆکارە بۆ خێرا هەڵوەرینی قژ، یان دەکرێت هەڵوەرینی قژ ئاماژەبێت بۆ بوونی کێشە لە خۆراکدا وەکو نەمانی ئارەزووی خواردن.

٨. هەندێک جۆری دەرمان

بەشێک لەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری خەمۆکیی و فشاری خوێن دەخورێن کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵوەرینی قژ دەبێت، دەتوانرێت بە سەردانکردنی پزیشک بڕی ئەو دەرمانانە کەمبکرێتەوە تا کاریگەرییەکەی کەمببێتەوە.





ئەم هەواڵە 7153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad