English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق : مامۆستایانی سەرتاسەری عێراق مان دەگرن
2019-02-17 [06:16 AM]

ZNA – هەولێر


نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی ١٧ و ١٨ ی شوبات،  مامۆستایانی سەرتاسەری عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان مان دەگرن و چەند داواکارییەک دەخەنە ڕوو.

عەباس کازم نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەى ئەم مانگرتنەوە نامەیەک ئاراستەى حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەن  کە چەندین داواکاری پەروەردەیی تێدایە بۆ باشترکردنی سیستمی پەروەردە لە وڵاتدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، داواکاریییەکان خۆی دەبینێتەوە لە چاککردنى سیستمی پەروەردە و پڕکردنەوەى ئەو کەموکورتیانەی کە وایکردووە  ئاستى پەروەردە لە عێراقدا دابەزێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواش دەکەین بودجەیەکى شایستە بۆ وەزارەتی پەروەردە  دابینبکرێت بۆ ئەوەى بتوانرێت خولی پێگەیاندن و پسپۆڕی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى مامۆستایان بکرێتەوە و هەروەها موچە و بژێوی مامۆستایان چاک بکرێت.

نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەم مانگرتنە تەنها دوو ڕۆژ دەخایەنێت کە سەرجەم قوتابخانەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە بەڵام مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 7195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad