English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای کووبا پشتگیریی نیکۆڵاس مادۆرۆ دەکات
نیکۆڵاس مادۆرۆ
2019-02-17 [10:49 AM]

ZNA- هەولێر


بەشێکی سەرەکیی سوپای کووبا پشتیوانیی بۆ سەرۆکی ڤێنزوئێلا نیکۆڵاس مادورۆ راگەیاند.

هێزە شۆڕشگێڕە چەکدارەکانی کوبا هەروەها ئەمریکای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکی خاوەن سەرەوەری تۆمەتبار کرد و دووپاتی کردەوە کێشەی ڤێنزوئێلا بە هەڵوێستی خۆپەرستانەی ئەمریکا چارەسەر نابێت. حکومەتی کوباش هەر جۆرە دەستوەردانێکی سەربازیی ئەمریکای لە قەیرانی ڤێنزوئێلا سەرکۆنە کردووە. لەدوای دەستبەکاربوونەوەی مادورۆ وەک سەرۆک بۆ دووەم جار، ئاڵۆزی و خۆپێشاندان لە ڤێنزوئێلا کەوتووەتەوە و خەڵک دابەشی سەر دوو بەرە بوونە، یەکێکیان سەر بە مادورۆ و ئەوەی دیکەیان سەر بە خوان گوایدۆی سەرۆکی پەرلەمان و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتە.





ئەم هەواڵە 5002جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad