English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکی نەیمار باس لەگەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ بەرشەلۆنە دەکات 
2019-02-17 [10:58 AM]

ZNA- ھەولێر 




باوکی نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت، ئەوە قسانەی دەگوترێت تەنھا پروپاگەندەی راگەیاندنەکانە. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی باوکی نەیمار رایگەیاند: بە ھیچ شێوەیەک قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە نەکردوە بۆ گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ئەوەی دەگوترێت تەنھا پروپاگەندەی ھەندێک لە راگەیاندنەکانە. 

باوکی نەیمار گووتیشی : نەیمار لە پاریس سانجێرمان ھەست بە دڵخۆشی دەکات، بەڵام لە خولی فەرەنسی ناوبژیوانەکان یاریزانەکان لە لێدان ناپارێزن ئەمەش وایکردوە نەیمار و یاریزانانی دیکە تووشی پێکان ببن و ئەگەر ھەڵەکانیش بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا کێشەکان گەورەتر دەبن. 

ھەروەھا راشیگەیاند : لە جیھانی توپی پێ ھەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەر دادێت بەڵام لە ئێستا و دوارۆژ نەیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad