ZNA- ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی بیست و چواری خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی جیرۆنای کرد.
یانەی جیرۆنا پێچەوانەی ھەموو پێشبینیەکان توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ریال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی شاھانە.
لە خولەکی ٢٥ی یارییەکە یانەی ریال مەدرید بە گۆڵێکی یاریزان کاسیمیرۆ پێشکەوت و دواتر یانەی جیرۆنا لە خولەکی ٦٥ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لەرێگەی یاریزان کریستیان ستوانی تۆمار بکات و لەخولەکی ٧٥ یاریزان بۆرتۆ گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی جیرۆنا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەی یانەی ریال مەدرید بە ٤٥ خاڵ گەڕایەوە پلەی سێیەم و یانەی جیرۆنا بە ٢٧ خاڵ ھاتە پلەی پازدەھەم.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9895جار خوێندراوەتەوە |