English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا حەشدی شەعبی لەبەردەم خۆیدا ڕادەماڵێت
2019-02-18 [06:33 AM]

​ZNA- هەولێر


لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیلانێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق ئاشكرا ده‌كات.

عه‌لی جه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: "ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار و پارێزگاكانی دیكه‌ی رۆژئاوای عێراقن، پیلان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ داده‌ڕێژن، ئه‌و پیلانه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی مه‌ترسیانه‌ له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رای گشتی فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست نه‌كه‌ن، تا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ربكرێن".

ئەو گوتیشی: "سه‌رجه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، شكست ده‌هێنێ و ناتوانێت رای گشتیی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مانه‌وه‌یان له‌ عێراق دروست بكه‌ن".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: " هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان دووریان بخه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین".

 





ئەم هەواڵە 11182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad